رێككەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و مەحەمەد سودانی، كاردانەوەی لە نێو شەقامی كوردی دروست كرد و بە هەنگاوی جددی و دڵخۆشكەر و ژیرانەی پڕ لە سیاسیەت ناوەزەدیان دەكرد.
هەندێك لە هاووڵاتییان ئەو هەستەی خۆیان لە تۆڕەكۆكمەڵایەتییەكانیش بڵاو كردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەدەن كە ، كە سیاسەت واتە گۆڕینی دژایەتی ناحەزان لە ئاستی خۆت بۆ بەژەوەندی، ئەمەش لە هەنگاوەكانی سەرۆكیوحكومەتی هەرێم بەدی دەكرێت، بە تایبەتی هەنگاوی ئەمڕۆی.
كارۆخ باپیر، چاودێر و چالاكوانی دەڤەری سۆران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی “
سوپاس کاک مەسرور کە سیحری ناحەزانی هەرێمی کوردستانت بەتاڵ کردەوە، سیاسەت هونەرە هونەریش لەوە دایە چۆن دەتوانی پیلان گێری دۆژمنان لە دژی میللەتەکەی بگۆڕێ بۆ دەستکەوت و داهات بۆ ئاوادانکردنەوە ی زیاتری هەرێمی کوردستان دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەندێك كەناڵی سێبەری ئاراستە كراو لە هەوڵی ئەوە دان ئەم دەستكەوتەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بچووك وێنا بكەن.