وەرزش ـ زاری کرمانجی:
رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ئەگەر زۆرە ھەڵبژاردەیيەکی ئەمریکای باشوور لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر دوور بخرێتەوە.
دەیلی مەیل بڵاوی کردەوە، کە ھەڵبژاردەی ئیکوادۆر تووشی کێشەیەکی گەورە ھاتووە ھۆکارەکەیش بۆ بوونی ساختەکاری له مێژووی لەدایکبوونی یاریزانێکی ھەڵبژاردەکە دەگەڕێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، بریان کاستێلۆ رێکەوتی لەدایکبوونی ساختەیە بە جۆرێک پێش 3 ساڵ لە رێکەوتی لەدایکبوونی سەر کارتی زانیارییەکەی تۆمار کراوە، ھاوکات ئەو یاریزانە بەپێی بەڵگەنامەکان لە ئیکوادۆر لەدایک نەبووە بەڵکو کۆڵۆمبیایە.
لە ئێستادا، فیفا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترە و لە ئەگەری سەلماندنی بەڵگەنامەکان، ئەوە ھەڵبژاردەی ئیکوادۆر دوور دەخرێتەوە.