زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، ئاشكرای دەكات ” كە هاوبەشانی كارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەیان ملیار دینار قەرزی كارەبایان لەسەرە، بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەكە ئاسانكاریان بۆ دەكرێت.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان هەرچوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) لە خۆدەگرێت، بەشێوەیەكی گشتی بە ماڵان و بازرگانی و سێكتەرەكانی دیكە، زیاتر لە 80 هەزار هاوبەشی كارەبا لەو سنوورانە هەن، ئەو هاوبەشانەی كارەبای نیشتیمانی زیاتر لە 90 ملیارد دینار قەرزی كارەبایان لەسەرە، جگه لهوانهی مانگانە كرێی كارەبایان دەدەن”.
دەشڵێت: ” وەك ئاسانكارییەك بۆ ئەو كەسانەی قەرزی زۆری كارەبای نیشتیمانیان لەسەر كۆبووەتەوە، دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی بۆیان بكەینە قستی مانگانەو بەپێی رێژەی قەرزەكە بۆیان دەخەملێندرێت”.