زاری كرمانجی-سۆران:
مەنسور محەمەد گەردی، لە ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەمڕۆ سێشەممە بە نووسراوێك سەرجەم گۆشتفرۆشانی سۆران ئاگادار كراونەتەوە، لە دیاری كردنی نرخی گۆشتی سووری ئاژەڵی.
گووتیشی: ” بەپێی ئەو نرخەی لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران دیاریكراوە، نرخی كیلۆیەك گۆشتی نەرمە بە 15 هەزار دینار دیاریكراوە، هەروەها نەرمەو ئێسك بە یەكەوە بە 13 هەزار دینار، هەركەس سەرپێچی بكات و نرخەكەی گرانتر بكات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
































































