زاری كرمانجی-سۆران
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە ساڵی نوێدا یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی بەڕێوەبرد و لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە کۆنگرەی چوارەمی سەندیکا کرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا هاتووە: رۆژی دووشەممە رێککەوتی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان و بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان، ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کرا، ئەنجوومەنی سەندیکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی پیشەییانە ئەرکی سەرەکیمان دەبێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی کارەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخستنەوەی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان.
بڕیاریشدرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەندا، بەوردی گفتوگۆ بکرێت لەبارەی ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو کە تێیدا لەڕێی یاساوە دەستبەری زیاتری مافەکانی رۆژنامەنووسانی کوردستان بکات.