مستەفا دۆلەمەری- پیران:
هاووڵاتیانی سنووری ناحیەی پیران سەربە قەزای مێرگەسۆر، داواکارن له لایەنی پەیوەندیدار ئاوڕ لە گرفتی کارەبای ناوچەکە بدەنەوە.
لەم بارەیەوە، شێرزاد حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، بە زاری کرمانجی گووت:” بنکەی کارەبای پیران گرفتی هەیە ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە ناحیەکە دوورە لە سەنتەری ناحیەی مێرگەسۆر، هەروەها تەنها بگۆڕێکی کارەبامان بۆ دانراوە پێویستمان بە یەکێکی دیکەیە”.
گووتیشی: ” بۆ ئەوەی کێشەی كارەبامان چارەسەر بکرێت، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک نەبووە.