پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” هەبوونی رێژەیەکی زۆری بەنزین لە وێستگەکان کاریگەی لەسەر دابەزینی دەبێت.
ئەمیر سەلیم بەڕیوەبەری گشتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران گووتیشی:” لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە بیست وێستگەی سووتەمەنی بهنزین بە نرخی 690 هەروەها 800 دیناری بەسەر شۆفێران دابەش دەکریت رۆژانەش بەنزینی حکوومی لەوێستگەکان بوونی هەیە”.
ئاشكراشی دەكات: ” هەبوونی ئەم رێژە زۆرەی سووتەمەنی کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخەكەی.