زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
هونەرمەندانی سەردەمی ڕێنێسانس زەردێنەی هێلکەیان بەکارهێناوە بۆ پاراستنی کارە هونەریەکانیان. زانایان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا بە پشکنین بۆ بەرهەمەکانی کەسانی وەک “لیۆناردۆ داڤینچی” و “ساندرۆ بۆتیسێلی” بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم مادەیەیان بەکارهێناوە بۆ پاراستنی تابلۆکانیان لە شێ و چرچبوون.
لە ڕابردوودا بەشێک لە کارە ئایکۆنییەکانی ئەم قۆناغە ناسراون کە پرۆتینیان تێدایە، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە ئەوە دەردەخات کە زیادکردنی هێلکە بۆ ئەم تابلۆیانە ڕەنگە بە مەبەست بووبێت.