پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ هەر مسقالێک بڕی دوو بۆ سێ هەزار بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 980 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
کۆی مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 483 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 443 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 423 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 363 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.