زاری کرمانجی – سۆران :
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لە پەروەردەی سۆران ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ سەردانی دیوانی پەروەردەی سۆران بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی حەوت.
حەسەن هاشم باڵەکی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند”
ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتی پەوەردەی ســـۆران دەکەینە،ە، ئەمرۆ چواڕ شەممە رێکەوتی (۱٤ / ۹ / ٢٠٢٢)،
شایستەی وانەبێژی مانگی (۷)ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت، داواکارین لەسەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەکان لە دیوانی پەروەردەی سۆران ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.