محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
لە سەنتەری شارەدێی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی ماڵان ئەنجام دەدرێت.
بێوار عەدنان, سەرۆكی شارەوانی هەریر بە زاری كرمانجی راگەیاند:“ ساڵی رابردوو ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكان لە سنووری شارەوانیمان ئەنجام دران بۆ ئێستاش كاركردن لە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی دانانی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی نەورۆز كە بە كۆڵانی باخچە ناسراوە دەستی پێكردووە“.
سەرۆكی شارەوانی هەریر دەشڵێت:“ ئەم پڕۆژیە لەلایەن ڕێكخراوی jiz ی ئەڵمانی لەڕێگەی ڕێكخراوی كوردز بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەكرێت.