“ كارگەی ریسایكلین دادەندرێت“
زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم، بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت “ دوێنێ دووشەممە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری کارگێڕی، قائیمقامی قەزاكانی سۆران، رواندز، چۆمان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ و قەسرێ، سەرۆكی شارەوانی چۆمان و وەرتێ و قەسرێ، پەیوەست بە چارەسەركردنی گرفتی زبڵ و خاشاك لە سنووری ئیدارەی سۆران و بە تایبەت لە ناحییەی وەرتێی-ی سەر بە قەزای رواندز بەڕێوەچوو.
گووتیشی “ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا ئەم گرفتە بە زووترین كات چارەسەر بكرێت. هەروەها، رایگەیاند: “كردنەوەی كارگەی ریسایكلین لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كێشەی خاشاك بە تەواوەتی لەم سنوورە چارەسەر دەكات و بڕیاریشوایە لە ماویەكی نزیكدا رێكارەكانی دەستپێكردن بۆ دامەزراندنی كارگەكە تەواو بكرێن.