دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
دوێنێ یەكشەممە لەمیانەی بەڕێوەچوونی گەڕی 27 ـی لالیگا، ریال مەدرید پێشوازی لە ڤایدۆلید كرد و 6 بە 0 لێی بردەوە، كە سێ لەو گۆڵانە لەلایەن كەریم بێنزیماوە تۆماركران.
كەریم، سێ گۆڵی لە حەوت خولەكدا تۆماركرد جیاوازییەكەی لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی گۆڵكار بۆ سێ گۆڵ كەمكردەوە. ئێستا كەریم بە 14 گۆڵ دووەم گۆڵكاری لالیگایە.
لەم یارییە ئانچیلۆتی بەهەمان شێوەی چاڤی پشووی بە هەندێ لە یاریزانە سەرەكییەكان دا و چەند یاریزانێكی لاویشی بەشداری پێكرد.
ریال مەدرید، ئێستا 12 خاڵ لە دوای بارسێلۆناوەیە. دووسبەی شەو لەنێو یاریگەی سپۆتیفای كامپ نۆ، لەمیانەی یاریی گەڕانەوەی یاریی نیوەی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا میوانداری لە ریال مەدرید دەكات.