زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ئەو خوێندكارانەی كە لە ساڵی 2021-2022 یەكەم ساڵی خوێندنیان بووە و لە 12ی ئامادەیی مافی بەشداریكردنیان وەرگرتووە، بەڵام دەرنەچوون، مافی دەرەكی راستەوخۆیان دەبێت بۆ ساڵی 2022-2023 .
لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتووە:” گشتاندنێك بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ی ئامادەیی كراوە، ئەو خوێندكارانەی لە ساڵی 2021-2022 یەكەم ساڵی خوێندنیان بووە لە 12ی ئامادەیی و مافی بەشداریكردنیان وەرگرتووە، بەڵام دەرنەچووون مافی دەرەكی راستەوخۆیان دەبێت بۆ ساڵی 2022-2023 .”
هێما بۆ ئەوەش كراوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 دەرەكی راستەوخۆ كاری پێناكرێت و خوێندكار مافی تاقیكردنەوەی دەرەكی دەبێت بەرێگای تاقیكردنەوەی بەرایی.
ئەو قوتابی و خوێندەكارانی گزییان ئەنجامداوە بۆ ساڵی 2021 ـ 2022 مافی دەرەكی راستەوخۆیان نابێت .