مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-9-2022 هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە یاوەری شاندێكی ئیداری سەردانی ناحیەی سیدەكانیان كرد و بەردی بناخەی پرۆژەی رێگای دۆڵی زەرزێ داندرا لە ماوەیەكی نزیك دەست بە ئەنجامدانی دەكرێت”.
لە پرێسكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گوژمەی پڕۆژەكەی ئاشكرا كرد، كە بریتییە لە ملیارێك و 756 ملیۆن دینار، نزیكەی 30 گوندی سنوورەكە لێی سود مەند دەبن”.