بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” هەر شوفێرێك دەستكاری گلۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكەی بكات و بیانگۆرێت بۆ جۆرێكی رێ پێنەدراو رووبەڕووی سزا دەبێتەوە “.
موقەدەم موحسین تەحسین بە زاری كرمانجی گووت ” سەرجەم شوفێران ئاگادار دەكەینەوە کە دەستکاریکردنی گلۆپەکانی پێشەوە یا دواوەی ئۆتۆمبێل و گۆڕینیان بە گلۆپی جۆری (زینۆن، لید) بە هەموو جۆرەکانیانەوە کە کاریگەری هەبێت لەسەر چاوی شوفێرانی تر قەدەغەیە و لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ و ئەفسەرانی هاتووچۆ ڕاستەوخۆ سزا بۆ هەر شوفێرێک تۆمار دەکرێت کە سەرپێچی بکات”.