زاری كرمانجی :
بەپێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ دەوڵەتی ئێران 48 ی كوردی بە تۆمەتی جیاواز لەسێدارە داوە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەپشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوەكەی باس لەوە دەكات كە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا لانی كەم ٤٨ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی ئێراندا لە سێدارە دراون كە ٣ كەسیان بەندكراوی سیاسی بوون، ئەم ئامارەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا نزیكەی ٢٧٠٪ زیادی كردووە.
رێكخراوی ناوبراو لە راپۆرتەكەیدا ئاماژە بەوەش دەكات:”ئەو ئامارە ٣٤٪ ی گشت لە سێدارە دراوانی ئێرانە كە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سزاكەیان جێبەجێ كراون. لەو ماوە دیاریكراوەدا لانی كەم ١٤١ بەندكراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.”