زاری كرمانجی :
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەم مانگە چوار ماددە بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت.
ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند: “سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر زیادكردنی چوار ماددەی نوێی بۆ بەشە خۆراكی هاووڵاتییان، پێش 22ی مانگی رەمەزانیش بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر سەرجەم هاووڵاتییان دابەشدەكرێت،”
غرێری بە بێ ئەوەی جۆری ماددە زیادكراوەكان ئاشكرا بكات، باس لەوە دەكات كە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بە زیادكردنی چوار ماددەكە، هەروەها هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بۆ ناكۆكی دابەشكردن و بڕینی چەند ماددەیەك لەلایەن بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك گەڕاندەوە و ئەوەشی گووت :”پێش 22ی ڕەمەزان سەبەتەی ڕەمەزان بەسەر سەرجەم هاوڵاتیان لە پارێزگاكان دابەشدەكرێت”.