دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
كاتژمێر 10 شەو لەسەر یاریگەی سپۆتیفای كامپ نۆ، بارسێلۆنا بەئامانجی بێبەشكردنی ركابەرەكەی مێژووییەكەی لەنازناوێكی دیكە لەقۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
شەوی چوارشەممە، پێنجەمین یاریی ئەم وەرزە لەنێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوەدەچێت. چوار یاریی رابردوو لە سوودی یانە كەتەلۆنییەكە بووە بەوەی 3 یاریی بردووەتەوە و ریال مەدرید ـیش خاوەنی بردنەوەیەكە.
یاریی چوونی ئەم قۆناخە لەسوودی بلوگرانا 1-0 تەواوبوو، ریال مەدرید پێویستی بە بردنەوە بەجیاوازی دوو گۆڵ هەیه تا بگاتە فایناڵی جامەكە.
تا ئەم ساتە ریال مەدرید خاوەنی 100 نازناوە و بارسا 97 نازناوی هەن. لەجامی شای ئیسپانیا 36 جار بەریەك كەوتوون بارسێلۆنا باڵادەستی سەپاندووە و خاوەنی 16 بردنەوەیە و ریال 12 بردنەوەی هەیە و لە 8 بۆنەی دیكەیشدا یەكسانبوونە.
بەشێوەیەكی گشتیی لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا ئەم دوو ركابەرە سەرسەختە 251 یارییان ئەنجامداوە، ریال مەدرید 101 و بارسێلۆنا 100 بردنەوە، لە 52 یارییشدا یەكسانبوونە.