زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، دەڵێت، ماوەیەكە دەستنمان كردووە بە تۆمار كردنی ناوی چەند جۆرە خاوەن پێداویستییەكی تایبەت و لە شاری هەولێر لێژنەی پزیشكیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
لەمبارەوە توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای رەزامەندی حكوومەت بە هاوكاری و بڕیاری وەزاڕەتەمان ماوەیەكە دەستمان كردووە بە تۆمار كردنی ناوی خاوەن پێداویستییەكان و ناردنیان بۆ شاری هەولێر بە مەبەستی ئەنجامدانی لیژنەی پزیشكی، بەپێی رێژەی دیاریكراو ئەگەر لە پشكنین دەرچوون، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هاوكاری مانگانەیان بۆ تەرخان بكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” ئەو خاوەن پێداویستیانەی ناوەكانیان تۆمار دەكرێت بریتین لە ( بیركۆڵ، شلل دەماغ، ئۆتیزم، مەنگۆڵ، (داون سیندرۆم) هیموفیلیا، تالاسیما، كورتە باڵا، هەروەها ئەو منداڵانەی خوار تەمەن 18 ساڵ كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە”.
گووتیشی: ” ئەوانەی ناویان لەسەرەوە هاتووە تۆمار دەكرێن، تەنها ئەوانە نەبێت (نابینا، نابیست، جەستەیی) كە هیشتا بڕیار بۆ ئەوانە نەهاتووە.