مستەفا دۆلەمەری-مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، رایگەیاند:” لە چەند ساڵی رابردوودا کەلەسەرێکی مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٧٥ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، واتە چاخی بەردینی کۆنی سەروو.”
عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوارو سۆران، گوتیشی:” کەلەسەرەکە بۆ نۆژەنکردنەوەو تاقیکردنەوە نێردرابووە وڵاتی بەریتانیا، بەڵام لە ئێستادا کارەکان تەواوکراون و ئەمساڵ دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان، لە رێورسمێکدا لە مۆزەخانە دا دەنرێت.