شەهلا رەشید- سۆران
مەنسور محەمەد، لە راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئێمە رۆژانە سەردانمان هەیە بۆ هەموو ئەو شوێنانەی كە خواردن و خواردنەوەیان تێدا دەفرۆشرێن، ئامانجی هۆكاری سەردانكرنمان پاراستنی هاووڵاتییانە لە خواردن و خواردنەوە ماوە بەسەرچووەكان و زیادەڕووی نەكردنی فرۆشیاران لە بەرزكردنەوەی نرخەكان.
مەنسور محەمەد، ئاشكرای كرد” لە ماوەی 1-3 تا 31-3 سەردانی 105 شوێنمان كردووە، لە ماوەیەدا 17 پێبژاردن هەبووە كە ئەمەش بەپێی شوێن جیاوازە، هەروەها 12 بەڵێنامەیان لێوەرگیراوە، ئەم بەڵێنامانەش بۆ ئەوەیە ئەگەر ئەم كارەیان دووبارە كردەوە سزا دەدرێن.































































