پشتیوان کەریم -سۆران:
دوای رەزامەندی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی، پارێزگای هەولێر رۆژی 1-4-2023 بڕیاردرا بە چارەسەرکردنی زەوی سندوقی كە لەمەودوا رێگا بە هاووڵاتییان بدرێت خانووی لەسەر دروست بكەن.
لایە خۆیەوە بڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” دوای رەزامەندی سەرۆكی حكوومەت و ئەو بڕیارەی پارێزگای هەولێر بۆ یەکلاکردنەوەی زەویە سندوقییەکان گرنگەو لەبەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە”.
خەسرۆ ئیسماعیل ئاشكراشی دەكات: ” لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 2178 زەوی سندوقی هەیە، خاوەنەكانیان چاوەڕوانی رێنمای حکومەتن بۆ رێپێدانی دروستكردنی خانوو”.
گووتیشی: ” بڕیارەكە ئەو زەویە سندوقیانە دەگرێتەوە کە سێ لایی زەویەکە کرابێ بەخانوو سوودمەند دەبن.


































































