شەهلا رەشید-سۆران
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایك بوون و منداڵانی سۆران، ئاماری مانگی رابردووی ئاشكرا كرد و گووتی”لە ماوەی یەك مانگ دا 396 منداڵ لەدایك بوونە، لەوانەش 208 كوڕ و 188 كچ بوونە، 187 نەشتەرگەری ئەنجامدراون، هەروەها 3270 منداڵ لە بەشی راوێژكاری و فریاكەوتن چارەسەركراون، 2070 نەخۆشیش لە نۆرینگەی دەرەكی چارەسەریان بۆ كراوە.
ئاشكراشی كرد” 2070 ئافرەت لە بەشی راوێژكاری و فریاكەوتن چارەسەر كراون، 1050 پشكنینی سۆنار و تیشك بۆ نەخۆشەكان ئەنجامدراوە، 276 نەخۆش لە ئافرەتان و منداڵان لە نەخۆشخانەی خەوێندراون، 88 منداڵیش لە بەشی ناكامەكان خەوێندراون و بەگشتی خزمەتگوزاری پزیشكیش بۆ 9200 نەخۆش بەردەستكراوە.