پشتیوان كەریم- سۆران:
بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو هەرێمی كوردستان بەگشتی و ئیدارەی سۆران بەتایبەتی گرتەوە زیانێكی زۆری بە بەرهەمی جووتیاران گەیاندووە.
حەكیم عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی كە رووی لە سنووری ئیدارەی سۆران كرد بوو، راستە زیانی بە رەز و باخی جووتیاران گەیاندووە، بەڵام بەو شێوەیە نییە كە كاریگەری زۆری هەبێت لەسەر بەروبوومی كشتوكاڵی.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ئیدارەی سۆران، روونیكردەوە: ئەو رەزوو و باخانەی كە نەتەقیوون، واتە نەبوونەتە كولیلك تا ئێستا مەترسیان لەسەر نییە، لەگەڵ ئەوەش لە سنووری ئیدارەی سۆران لە قەزایەك بۆ قەزایەكی دیكە رێژەی بارینی بەفر جیاواز بوو.

































































