مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بە وەکالەت، بە زاری کرمانجی راگەیاند: دوای دوو ساڵ لە دروستکردنی بنکەی تەندروستی بیێ و بەدواداچوون و داواکاری بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی سۆران کەلوپەل و ئامێری پێویست بۆ بنکەی تەندروستی بیێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دابینکران.
عادل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان بە وەکالەت، گوتیشی:بە کردنەوەی ئەم بنکە تەندروستییە دانیشتوانی گوندی بیێ و دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن، بەوەش زۆر سوپاسی بەڕێوەبەری تەندروستی ئیدارەی سۆران دەکەین بۆ پشتگیری و یارمەتیدانیان.