بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان بۆ نزیكەی هەشتا دۆلار بەرزبووەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ تایبەت بە نەوت بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەمەش نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە، هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.