زاری کرمانجی :
ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی خۆی ڕاپۆرتی مانگی ڕابردوو 36 هاووڵاتی کورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێران ڕفێنراون.
لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ناوبراو هاتووە تەنیا لە مانگی ڕابردوو 36 هاونیشتمانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنراون،
لە ڕاپۆرتەکەدا هێما بۆ ئەوە کراوە کە 15 هاونیشتمانی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، هەروەها 12 ی تریان بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی کیمیایی سەر قوتابخانەکان و 9 هاونیشتمانی تریش بە هۆی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆزە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.