زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ شەممە، حکوومەتی عێراق لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و بڕیارە حکومەتی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوا لە تورکیا بکات دەستبکاتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق بە فەرمی داوا دەکات تورکیا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە لە بەندەری جەیهانەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.