مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەورووپا، ڕایگەیاند کە پەرلەمانی ئەورووپا بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەورووپی لە هەزاران پەنابەری عێراقی بسەنێتەوە.
ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەورووپا، دوێنێ هەینی 31-3-2023 ڕایگەیاند: “ئەو پەنابەرانەی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن لە 9-4-2003 هاتوونەتە وڵاتانی ئەورووپا، پەرلەمانی ئەورووپا بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەورووپی لێ بسەنێتەوە.”
یۆهانسۆن ئەوەش دەڵێ: “بڕیارەکە ئەگەرچی ناکۆکە لەگەڵ پەیماننامەی مافی پەنابەری نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکراوە.”
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆر دەمێکە ئەم بڕیارە لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ کراوە، و لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە هەنگاوێکە بۆ دیپۆرتکردنەوەیان لە داهاتوودا.