وەرزش – زاری کرمانجی:
دوای شکستییان دژی بایرن میونشن، چاڤی هێرناندێز ی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی هەندێک وردەکاری یارییەکەی کرد.
چاڤی لە سەرەتای ئاخاوتنەکانیدا گوتی:” شانازی بە ئاستی تیپەکەمەوە دەکەم شایەنی 3 خاڵ بووین، بەڵام لەدەستماندا.. لە هەموو ڕوێک ئێمە باشتر بووین، بەڵام ئیتر ئەمە تۆپی پێیە.”
گوتیشی:” 6بۆ 7 هەلی گۆڵکردنمان لەدەستدا، کاتێک هەلت لەدەستدا باج دەدەیت، ئێمەش باجماندا.”
لەسەر حاڵەتەکەی نیوەی یەکەمی دێمبێڵی، کە گومانی زۆری لەسەر بوو لێدانی سزا بێت، چاڤی دەریخست: “من حاڵەتی لێدانە سزاکەم سەیرنەکردووەتەوە، هەمووان دەڵێن دروست بوو، ئەوەی دەزانم ئەوە بوو بەهۆی هەڵەوە گۆڵمان خوارد و من قسە لەسەر بڕیاری ناوبژیوان ناکەم.”
بارسێلۆنا، لە دوو یاریی خاوەنی سێ خاڵە و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیدایە.