مستەفا دۆلەمەری- شێروان مەزن
بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ناحیەی شێروان مەزن لە ٧٣ گوند پێک دێت، لەو ژمارەیە تەنیا ١٨ گوند ئاوەدانن، ئەوانی دیکە لەبەر بارودۆخی سەربازی پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵ کراون و ئاوەدان نەكراونەتەوە، ئەوەش نیگەرانی خەلكی ئەو گوندانەی لێكەوتووهتەوە”.
کۆڤان رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، گوتیشی:” ئەگەر پەکەکە لەو ناوچە سنووریانە نەمێنێت و رەووشەكە ئاسایی دەبێتەوەو خەڵكەكە دەگەڕێنەوەو گوندەكانیان و ئاوەدان دەكەنەوە.