زاری کرمانجی – سۆران:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی پێشبینی کراوی کەش و هەوای 48 کاتژمێری داهاتوو، بڵاو دەکاتەوە .
بەپێی بڵاوکراوەی بەشی پێشبینی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە، کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا، مەوداى بینین / 8 – 10 کم، پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ سبەی چوارشەمە بەم شێوەیە پێشبینی کەش و هەوایان خستۆتەڕوو، سبەی کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ .
خێراى با / 10 – 20 کم/س. ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا، مەوداى بینین / 9 – 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17
سلێمانی : 15
دهۆک : 14
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 16
زاخۆ : 14
سۆران : 12
گەرمیان : 21