زاری کرمانجی – چۆمان:
بەڕێوەبەری کشتووکاڵی چۆمان، رایگەیاند:” لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەدیاریکراوی لەسەنتەری قەزای چۆمان 10.4 ملم باران باریوە لەگەڵ 5 سم بەفر، بەمەش کۆی گشتی دابارینی ئەمساڵ گەیشتە 566.5 ملم باران و 63 سم بەفر .
سلێمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کشتووکاڵی چۆمان، ئاشکراشی کرد:” ساڵی ڕابردوو تاکو ئەمڕۆ 619 ملم باران و 70 سم بەفرمان هەبوو، بەگشتی باران و بەفر کەمتر لە ساڵی ڕابردوو باریووە”.