مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كاریگەرییەكانی بە بیابانبوونی عێراق، رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو وڵاتە، راپۆرتی یەكێك لە ماڵپەرە ئەمەریكییەكان هۆشداری داوە كە بە درێژایی ئەمساڵ عێراق رووبەرووی چەندین شەپۆڵی خۆڵبارین دەبێتەوە.
ماوەی دوو رۆژە خۆڵبارین چەند شارێكی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لەمبارەیەوە ماڵپەڕی “زە سترات تایمز”ی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، كە ئەم خۆڵبارینە بۆ ماوەی 272 رۆژ بەردەوامی دەبێت و هۆشداری داوە كە ئەم هاوینە شەپۆڵەكانی خۆڵبارین لە ساڵەكانی پێشووتر قورستر دەبێت.
هەر لە راپۆرتەكەدا باس لەو فاكتەرانە كراوە كە دەبنە هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوەی شەپۆڵی خۆڵبارین، بەتایبەت بە وشكبوونی رووبارە ناوخۆییەكان و كەمی باران و زیادبوونی پانتایی بیابانەكان لە عێراق و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە تەواوی دنیا.