دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
یاریی هەڵبژاردەكان تەواوبوون، ئەمڕۆ شەممە 1ـی نیسان، خولەكانی ئەوروپا دەستپێدەكەنەوە.
گەڕی 29 ـی پرێمەرلیگ بەیارییەكی ئاگرین دەستپێدەكات و، مانچێستەر سیتی پێشوازی لە لیڤەرپووڵ دەكات.
یارییەكە كاتژمێر 2:30 بەڕێوەدەچێت، لەدوا 6 یاریی نێوانیان لیڤەرپووڵ باڵادەستبووە بردنەوە، سێ یەكسانبوون و بردنەوەیەك بۆ ستیزن بووە.
كاتژمێر 5 ـی ئێوارە ئارسێناڵ پێشوازی لە لیدز یونایتد دەكات.
كاتژمێر 7:30 چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا بەیەك دەگەن.
لەلالیگا گەڕی 27 بەڕێوەدەچێت و كاتژمێر 10 ـی شەو بارسێلۆنا پێشوازی لە ئێلچێ دەكات.
لە بۆندزلیگا شەمەندەفەری یارییەكانی گەڕی 26 بەڕێوەدەچێت و كلاسیكۆ لەنێوان بایرن میونشن و برۆسیا دۆڕتمۆند بەڕێوەدەچێت.
گەڕی 28 ـی سێریا ئەی
ئینتەر میلان ـ فیۆرێنتینا 7:00
یوڤێنتۆس ـ هیلاس ڤیڕۆنا 9:45