زاری كرمانجی :
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 1ـ4ـ2023 بە بۆنەی جەژنی ئەكیتۆ پیرۆزبایی لە ئاشووری و سریانییەكان دەكات و هیوای سەركەوتن و ئاشتی و ئارامیان بۆ دەخوازێت.
دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان .
سەری ساڵی نویێ بابلیی ئاشووری و جەژنی ئەكیتۆ، بە گەرمی لە خوشك و برایانی كلدانی، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و لە هەر كوێی جیهان بن پیرۆز دەكەم. هیوای سەركەوتن و جەژن و پشوویەكی شاد و ئارامیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا داكۆكی لە پاراستنی یەكسانی و ماف و ئازادییەكان و برەودان بە كولتووری پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی لەنێو هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستاندا دەكەین، هەروەها خوشك و برایانی كریستیان و هەموو پێكهاتەكان دڵنیا دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە نیشتمانی هەمووان دەمێنێتەوە.
جەژنی ئەكیتۆ لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان