زاری کرمانجی – سیدەکان:
لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، بە بۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و زیاتر پەرەپێدانی وەرزش لە ناو گەنجان و لاوان، لە ماوەی رابردوو هەڵسابوو بە کردنەوەی خولێکی تۆپی پێی بچوککراوە و شەوی ڕابردوو بە ئامادەیی بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆر یاری کۆتایی ئەنجامدرا.
جێگر قادر بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لەم خولەدا چواردە تیپ بەشداریان تێدا کردبوو، بەهۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەشێک لە یاریەکان لە شەواندا بەڕێوەچوون، دووای رکابەری بەهێز هەردوو تیپی لاوانی 16ی ئاب و تیپی لاوانی هەڵۆی سیدەکان توانیان بگەن بە یاری کۆتایی.
گووتیشی:” شەوی ڕابڕدوو، لە یاریەکی پڕ چێژ و بینەر و هاندەری هەردوولا، تیپی لاوانی هەڵۆی سیدەکان بە لێدانی یەک لاکەرەوە توانیان سەرکەوتن بەسەر تیپی 16ی ئاب بەدەست بهێنن، لە کۆتایشدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی خولەکە دابەشکرا.
جێگەی ئاماژەیە، ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان بۆ خزمەتکردنی گەنجان و لاوانی دەڤەرەکە، بەردەوام و هەموو مانگێک چالاکی لە بوارە جیا جیاکان ئەنجام دەدات.