زاری كرمانجی-سیتكان:
لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی گوندی سیتكان، لە سنووری ناحیەی دیانا، شوێنەوارێك دۆزرایەوەو تیمەكانی شوێنەواری گەیشتوونەتە شوێنەكە بۆ پشكنین و زانیاری وەرگرتن.
لەمبارەوە عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” شوێنەوارەكە بریتییە لە گلێنەیەك كە كاتی خۆی بۆ دانەوێڵە بەكارهاتووە، لەگەڵ گۆزەو ئیسك و پرۆسكی مرۆڤ، دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان مێژووەكەی بۆ سەردەمێكی زۆر كۆن دەگەڕێتەوە”.
گووتیشی: ” ئەوەی زۆر گرنگە بۆ شوێنەوارو مێژونوسان، تەرمی مردووێك لەناو خانووەكەی نێژراوەو دەتوانین زانیاری زیاتر لەسەری بدۆزینەوە، ئەوەش ماوەی زیاتری دەوێت بۆ پشكنین و خستنەڕووی زانیاری زیاتر.