دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
سبەی هەینی دواین گەڕی پاڵاوتنی خولی یانە پلە دووەکان ـ پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت، سنوور بۆ یەکلایکردنەوە یاریی دەکات.
لەسەر یاریگەی سۆران، یانەی سنوور پێشوازی لە پەروەردە دەکات، سنوور لە سێ گەڕ نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشەنگە، پەروەردە، خاوەنی 7 خاڵە و دووەمە، ئەم ئەنجامی کاریگەری لەسەر یانەی هەریر دەبێت، چونکە بردنەوە و یەکسانبوونی پەروەردە لەگەڵ سنوور، ئەوا هەریر چانسی سەرکەوتن لەدەست دەدات. چوون وابڕیارە هەردوو یەکەمەکەی دوو کۆمەڵەکە و، دووەمەکان یارییەکی یەکلایکەرەوە دەکەن و باشترین دووەم دەبنە نوێنەری پارێزگای هەولێر بۆ قۆناخی دووەم.
چۆمان، لەکۆمەڵەکەی خۆی بە 7 خاڵ دووەمە و لەم هەفتەیەدا یاریی ناکات چاوەڕەوانە. چۆمان چاوەڕێی دووەمی کۆمەڵەی سنوور و پەروەردە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە هەریر دەبێتە میوانی جیهان و بەبردنەوە و شکستی پەروەردە چانسی سەرکەوتنی وەک باشترین دووەم بۆ دەگەڕێتەوە. هەریر لەسێ یاریی رابردوو خاوەنی 4 خاڵە.