محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین/ هەولێر, بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە بە بوونی بۆمبێکی فرۆکە لە گوندی (گۆڕمەمک) سەر بە قەزای سیدەکان, ئەمڕۆ چوارشەممە تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و سیدەکان و هێزەکانی پاسەوانی سنوور گەیشتنە شوێنەکە و دوای هەڵسەنگاندن و دانانی پلانێکی تۆکمە توانرا بۆمبەکە بەسەرکەوتوویی لەناوببرێت“.
گووتیشی:“ بەپێی زانیاریەکانی کەسانی پسپۆر بۆمبەکە لە جۆری MK84 بوو وە درێژیەکەی دوو مەتر و پەنجا سانتیمەتر و تیرەکەی زیاتر لە ٤٥ سم و کێشی ۱٤۰۰ کگم بوو، شوێنی بۆمبەکە نزیک بوو لە دێهات و ئاوەدانی، بۆیە مەترسی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە و خاوەن ئاژەڵ و جووتیاران دروست کردبوو، بەتایبەتی خودی بۆمبەکە وێرانکەر بوو.