محەممەد مەحموود – زاری کرمانجی :
بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەو تەندروستی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکان نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی و باخچەی منداڵانەوە، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە ژینگەو سەوزکردنی قوتابخانەکان، هەڵمەتی ژینگە پارێزی و چاندنی دارو نەمام بەڕێوەدەچێت و لە قوتابخانەکان دوو وانە تایبەت دەکرێن بەو چاڵاکییانەی بەو یادە ئەنجامدەدرێن”.
رۆژی ٣١-٣- هەموو ساڵێک رۆژی ژینگەی قوتابخانەکانە لە هەرێمی کوردستان، بەو پێیەی ئەمساڵ ئەو رۆژە دەکەوێتە رۆژی هەینی و دەوامی ناوەندەکانی خوێندن نییە، ئەمڕۆ ئەو چاڵاکییانە بەڕێوەدەچن بەشداری تەواوی قوتابییان و مامۆستایان ، ئامانجیش لەمە زیاتر گرنگیدانە بە ژینگە قوتابخانەکان و دەرەوەی قوتابخانەکان.
لەسەر ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ قوتابخانەکەمان هەڵسا بە ئەنجامدانی چاڵاکی ژینگەیی لە دەرەوەی قوتابخانە بە مەبەستی و ڕێنمایی کردن و ڕاهێنانی قوتابییان سەبارەت بە پارێزگاری کردن لە پاکوخاوێنی ژینگە لە ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانەکان .