زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، دەڵێت: ” ساڵانە لەم وەرزەی ئێستادا هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیران و هێنانی گیایی بەهاری روو لە ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران دەكەن، بەهیواین لەم شوێنانە نزیك نەكەونەوە كە مەترسی مین و تەقەمەنیان لێدەكرێت.
عەلی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، لە رێگەی زاری كرمانجی داواكارە لە هاووڵاتییان لەكاتی چوونیان بۆ ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەمەبەستی گەشت یان هێنانی گژو گیا بەهارییەكان، لەم شوێن و ناوچانە نزیك نەكەونەوە كاتی خۆی رەبایەو سەربازگەی رژێم بوونە و مەترسی مین و تەقەمەنیان لێ دەكرێت”.
گووتیشی: ” بەداخەوە سەرەڕای رێنمایی بەردەواممان و بڵاوكردنەوەی پەیامی هۆشیاری، ساڵانە هەندێ كەس روو لەم شوێنانە دەكەن و دەبنە شەهید و قوربانی و گیانیان دەكەوێتە مەترسسیەوە.