نازم شێخانی
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردن هەموار کرایەوە و یاسایەکی نوی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسند کرا لە نێوانیانیدابڕیاردرا ئەمجارە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کرکوک بکرێت و بەگوێرەی یاسا نوێکە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ کرایە بنەما بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، بەمەیش مافی دەنگدەرانی ئەو ناوچانەی بەھۆی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە کەرکووک دابڕابوون، وەک (چەمچەماڵ، کفری، کەلار و خورماتوو) ناوچەکانی دیکە دەستەبەرکرا، ھەروەھا پرسی دابەشکردنی پۆستەکان لە کەرکووک لەسەر بنەمای ٣٢ لەسەدا ھەڵیگراوە ، دوای پەسەند کردنی یاساکە فراکسیۆنی یەکێتی بەیانامەیەکیان بڵاو کردەوە کەناڕازین دەڵێن بەداخەوە هێزە کوردستانیەکان بەیەک هەڵوێست مامەڵەیان نەکرد ، تۆبڵێی ئەوانە چۆن بەچ ڕویەک داوای یەک هەڵوێستی دەکەن ، کەخۆیان هۆکار بوینە بۆ ئەو دۆخەی لەکەرکوک درووست بوو ، ئەو کەرکوکەی لەدوای شانزەی ئکتۆبەر خۆێنی لێ دەچۆڕێ و تا ئێستاش لەگەڵ بێت پارێزگارێکی شۆڤینی بەسەر ئەم شارە سەپێندراوە کە بەرهەمی ئەو کەسانە بووکە خیانەتیان لەوشارە کردو بەڕۆژی روناک ئەو شارەیان تەسلیم بەحەشد و عەرەبە شۆڤینەکان کردەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەو شارە قەدەغە کرا و بەدەیان هەزارخەڵک ئاوارە بوون بێ ماڵ و جێگا مانەوە و ڕۆژانە بە پاڵپشتی پارێزگار هەڕەشە لەجوتیارانی کورد دەکرێت، بەبێ ئەوەی ئەو فراکسیۆنە یەک ووشەی ناڕەزایی هەبێت .
ئەوانەی باس یەکڕیزی دەکەن دەبێت خۆیان بەخەم خۆر و ئاوادانی کوردستان بزانن ، نەک ئەوانە بن بەدرێژایی مێژو خەریکی خیانەت و لەبار بردنی ئەم هەرێمەبن ، ئەوانەی باس یەک ریزی دەکەن دەبێت لەمانایی برایەتی و ئاشتی و ئارامی تێگەیشتبن نەک لەهەر شوێنێک بن ئارامی و ئاشتی بوونی نەبێت ، ئەوانەی باسی یەک ریزی دەکەن دەبێت دڵ و چاویان لەسەر پێشکەوتنی کورد بێت لە ڕووی سیاسی و ئابوریە ، نەک بکەونە شایی و لۆغان و هەوڵی شکست هێنانی سیاسەتی هەرێم بدەن و بەدەیان هەزار دۆڵار خەرج بکەن بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی ناڕاست و درۆینە بڵاو بکرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان ، میللەتی کورد ئێستا تێگەیشتوە لەوەی کێ خزمەتی دەکات و کام لایەنیش چەواشەی دەکات ، ئەوانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی شکست هاتن لەکەرکوک ، باش دەزانن گەلی کورد لەکەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەنگ بەکام لایەن دەدەن و کام لایەن بۆتە خەمخۆری ئەوان بۆیە لە ئێستاوە خەریکی چەواشەکردن و چاو بەستە کردنی خەڵکن لەبیریان چۆوە لەجیاتی خزمەت کردن ئەوان خیانەتیان کردە دیاری هاوڵاتیانی شاری کرکوک و پەیکەری پێشمەرگە لەو شارە شاهێدە کە لەشوێنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان چ ئاڵایەک دەشکێتەوە، بۆیە شینی برادە رانی یەکێتی بۆ هەریسەکەیە نەک کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان .