مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی ئیدارەی سۆران، رایدەگەینێت، رەزامەندی درا لەسەر دروست كردنی دووسایدی ناحیەی گۆڕەتوو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و لە ئایندەیەكی نزیك دەستی پێدەكرێت .
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” پێشتر بریار درابوو لەسەر جێبەجێ كردنی پڕۆژەی دووسایدی گۆڕەتوو، بەڵام بەهۆی شەری داعش و دروست بوونی قەیرانی دارایی وەستا بوو، لە ئێستادا بریار دراوە بە دەست پێكردنەوەی پرۆژەكە و بە تەواو كردنی ئاسانكارییەكی باشی رێگە و بان دروست دەكات، بە هەمان كاتیش، سیمایەكی جوانتر بە قەزای مێرگەسۆر دەبەخشێت .
گووتیشی:” بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ قایمقامی مێرگەسۆر گفتووگۆمان كردووە، باسمان لەو كۆمپانیایە كرد كە پرۆژەكە ئەنجام بدات و دەست بە كارەكانی بكات، هەموو هەوڵێكیش دەدەین لە ماوەیەكی زوودا تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان”.