زاری كرمانجی:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٢ ) كەلە ٢٠ ئازاری ٢٠٢٣ دەرچووەو لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، بەپێی مادەی (٤٥) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و سندوقێك بۆ كۆكردنەوەی داهاتی سزای مادە هۆشبەرەكان دادەمەزرێتكارتێكەرە عەقڵیەكان ژمارە ( ١ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٠ ) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندوقێك بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان پارەدار دەكرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی كەلەیاساكەدا دەقی لەسەر نوسراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو سندوقە سپاردە دەكرێت.
ئاماژەبەوەشدراوە، بەپێی بڕگەیەكی ڕێنماییەكە پارەی ناو سندوقەكە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەكرێت كە لەمادەی ٣٨ یاساكەدا هاتووەو بۆ هیچ مەبەستێكی تر خەرج ناكرێت.
هەروەك لە بڕگەیەكی تردا هاتووە، ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەكرێتە داهاتی كۆتایی بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەكرێتە سەر هەژماری سندوقەكە.
هاوكات لیژنەی باڵا دەسەڵاتی خەرجكردنی بڕی ( ١ ) تەنها یەك ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی كە ماددە هۆشبەرەكە دەستگیر دەكات.