زاری كرمانجی-سۆران
د. عەبدولڵا مەلا وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند “ قەوارەی هەرێم وەك چۆن بە هەوڵ و تێكۆشان و خەباتی هەموو لایەك هاتۆتە كایەوەو دەریایەك خوێنی رۆڵەی ئەم گەلەی لەپێناو دراوە، ئەواش ئەركی هەموولایەكمانە پارێزگاری لێ بكەین، ناكرێ لەبەر هەندێ كەم و كوڕی هەوڵی بەهێزكردنی نەدەین، یان پێمان خۆش بێت تێك بچێت, مەنتیق ئەوەیە لەرێی چارەسەركردنی كەموكورتیەكان بناغەی بەهێزكردن و بەرژەوەندی باڵای گەل و وڵات بۆ ئایندە لەبەر چاو بگرین”.
دەشڵێت “ نەك لە دەلاقەی بیركردنەوەی تەسك و دڵخۆشبوون بە پاشەكشەو هەڵوەشانەوەی ئەم قەوارەیە لەززەت ببینین، چونكە ئەمە مردن و شەرمەزارییە، بۆ ئەوانەی وابیر دەكەنەوە.