پشتیوان کەریم-سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چورا شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە هەزار و 954 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد، مسقاڵەکانی زێڕ بە بەرزی ماونەتەوە و بەبەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڵام بەراورد بە دوێنێ نرخەکانی زێڕ جێگیرن و سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 495 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 454 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 433 هەزار دینارە مامەڵەی پیوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 371 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .