زاری كرمانجی – سۆران:
ماوەی سێ مانگە، بە هۆی گرفتی لە كەمی دەفتەری پاسەپۆرت، لە تەواوی نوسینگەكانی سەربەعێراق، مامەڵەی دەرهێنان و نوێ كردنەوەی پاسەپۆرت وەستێندرابوو تەنها لە حاڵەتی نەخۆشی یاخود زۆر پێویستدا نەبێت، بەپێی گووتەی بەڕێوەبەری پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش، گرفتەكە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە چارەسەر كراوە و لەمەودووا دەرهێنان و نوێ كردنەوەی پاسەپۆرت دەستپێدەكاتەوە، زاری كرمانجی زانیاری لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچارەوەیەكی ئاگادار كەنەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە، بە زاری كرمانجی گووت:” لەگەڵ وەستان و نەمانی دەفتەری پاسەپۆرت لەتەواوی نوسینگەكانی پاسپۆرت لە پارێزگاو ئیدارە خۆجێییەكانی سەر بەعێراق هەرنوسینگەیەك هەزاران مامەڵەی هاووڵاتییان وەرگرتووە بۆ مەبەستی دەرهێنان ونوێكردنەوەی پاسپۆرت، لەگەڵ ئەم دوای چارەسەر بوونی ئەم گرفتەش راستەوخۆ پێدانەوەی پاسپۆرت بۆ ئەو كەسانەیە كە مامەڵەیان ئەنجامداوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لە نوسینگەی پاسەپۆرتی سۆران زیاتر لە سێ هەزار مامەڵەی دەرهێنان و نوێ كردنەوەی پاسەپۆرت ئەنجامدراوە و بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسەپۆرت تا ئێستا پاسەپۆرتی نوێیان وەرنەگرتۆتەوە و لە چاوەڕوانیدان”.