زاری کرمانجی-سۆران
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، رۆڵی هەرێم و سەرکردایەتییەکەی لە رووی سیاسی و ئابووری و سەربازییدا لەبەرچاو گیراوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێگەی دیار و حساب بۆ کراوە و بەخوێنی هەزاران شەهید و قوربانیدانی گەلەکەمان بنیاتنراوە.
مونا قەهەوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، هەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ دەقنووسکراوە، پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە حساب بۆ کراوە و رۆڵی هەرێم و سەرکردایەتییەکەی لە رووی سیاسی و ئابووری و سەربازییدا لەبەرچاو گیراوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووه، هەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێگەیەکی دیار و حساب بۆ کراوە، بۆیە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان کارتۆنی نییە و نابێت، بەخوێنی هەزاران شەهید و قوربانیدانی گەلەکەمان بنیاتنراوە و هەر بەخۆین و گیانیشمان دەیپارێزین.